ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح لیڤەرپوول جێدەهێڵێ

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەنووسێکی نزیک لە لیڤەرپوول وادەی رۆشتنی موحەمەد سەڵاحی راگەیاند.

بابەتی چوونی ئەستێرە میسڕیەکە لە ئانفیڵد نوێ نییە و ماوەماوە سەرهەڵدەداتەوە. دەنگۆی رۆیشتنی ئەو گەشتە بەهێزترین ئاستی کاتێک یۆرگن کلۆپ زستانی رابردوو بڕیاریدا کۆتایی وەرزەکە یانەکە جێبهێڵێت. کلۆپ رۆیشت و هاتنی ئارنە سڵۆت سەڵاحی ناچارکرد بە مانەوە بۆ وەرزێکیتر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیان دوێلی رۆژنامەنووسی نزیک لە ڕێدز کە زیاتر لە 20 ساڵە رووماڵی رووداوەکانی ئەو یانە و ئەمجامەکانیان دەکات، ئاشکرای کردووە کە سەڵاح کۆتایی ئەم وەرزی وەک یاریزانی ئازاد لیڤەرپوول جێدەهێڵێ.

هێشتا هیچ جێگەیەک بۆ وێستگەی داهاتووی هێرشبەرە 32 ساڵانەکە دیارینەکراوە، بەڵام سعودییەکان دەمێکە راوی ئەو دەکەن و وەک ئامانجێکی پرۆژە گەورە و گشتگیرەکان سەیری دەکەن. بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە رووبکاتە خولی ئەو وڵاتە.

لەوەتەی هاوینی 2017 لە رۆماوە پەیوەندیکرد بە لیڤەرپوولەوە، سەڵاح توانیویەتی 212 گۆڵ تۆماربکات و سێیەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە. یەکێکە لە کۆڵەگە سەرەکیەکانی لیڤەر لە بردنەوەی نازناوەکانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ کە ساڵانێکی زۆر لێی بێبەشبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button