کوردستانگرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا؛ 18 ساڵ یەکەمی

18 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا تێدەپەڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ رۆژێکی جیاوازە لە میدیای وەرزشی هەرێمی کوردستان و عێراق، چونکە 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا، فراوانترین تۆڕی وەرزشی لە ناوچەکە تێدەپەڕێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە 26ی ئابی 2006، لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە دامەزرا و ئێستا یەکێکە لە دیارترین پلاتفۆرمەکانی وەرزشی لەسەر ئاستی ناوچەکە و لەلایەن کۆمپانیای ڤیژن ئیجیوکەیشن پاڵپشتی دەکرێت.

لە 18 ساڵی رابردوودا، تۆڕی وەرزشی یاریگا بەردەوام هەوڵیداوە جیاواز کار بکات و تەواوی خزمەتگوزارییەکان بە زمانێکی کوردی رەوان، بە هەوادارانی وەرزشی بگەیەنێت. لەو ماوەیەدا چەندین کۆسپ و تەگەرە لە بەردەم پێشڤەچوونەکانی یاریگا دروستبوون، بەڵام بە پاڵپشتی هەوادارانی وەرزشی و بوونی بنکەیەکی بەهێزی پاڵپشتیکاران، یاریگا بەسەر تەگەرەکاندا سەرکەوت.

پلاتفۆرمەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سۆشیاڵ میدیا، یەکێکن لە باشترینەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا بابەتەکانی (کۆنتێنت) یاریگا لە پلاتفۆرمەکانی نێودەوڵەتی دەبیندرێن، هۆکاری سەرەکیش، پاڵپشتی بەردەوامی هەواداران و فانەکانی یاریگایە.

ماڵپەڕی یاریگا، لە پلەبەندی یەکەمەکانی سەر ئاستی عێراق دێت و بە گوێرەی گووگڵ ئاناڵتیک، لە کەمترین ئاستدا، ماڵپەڕی یاریگا رۆژانە نزیکەی 60 هەزار سەردانیکەری هەیە.

یاریگای ملیاری

لە 18مین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە دوا سێ مانگدا، پۆستەکانی یاریگا لە فەیسبووک زیاتر لە 1.5 ملیار جار بیندراون، ئەمەش ژمارەیەکی ناوازەیە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەگوێرەی داتاکانی مێتا و گووگڵ ئەناڵتیک، ماڵپەڕ و پلاتفۆڕمەکانی یاریگا یەکێکن لە پڕبینەرترین پلاتفۆرمەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەپڵیکەیشنی یاریگا

لە 17مین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا (ئۆگەست/ئابی 2023)، ئەپڵیکەیشنی یاریگا لە فرۆشگاکانی ئەپڵ، ئەندرۆید و هواوێی بڵاوکرایەوە و لە ماوەیەکی پێوانەییدا، نزیکەی نیو ملیۆن جار داونڵۆد کراوە.

ئەپڵیکەیشنی یاریگا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە و خزمەتگوزارییەکانی یاریگا بە ئاسانی لە گیرفانتدان. ئەپڵیکەیشنی یاریگا ئەنجام، ئامار و تەواوی وردەکارییەکانی تۆپی پێی جیهانی چرکە بە چرکە پێشکەشدەکات، ئەمە جگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەکو هەواڵی بەپەلە، راپۆرتی دانسقە و ڤیدیۆی کورتکراوە و گۆڵی یارییەکان.

لەسەر ئاستی عێراق، ئەپڵیکەیشنی یاریگا لە پلەی 12مین ئەپڵیکەیشەکانی وەرزشیدا دێت، رکابەری ئەپڵیکەشینی گەورەکانی دیکەی جیهانی دەکات.

وەک یەکەمین دامەزراوەی میدیایی وەرزشی، ئەپڵیکەیشنی یاریگا رووماڵی نزیکەی 20 پاڵەوانیەتیی جیاوازی خول و پاڵەوانیەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمەش ئاسانکارییەکی زۆری بۆ بەرکارهێنەران و تەنانەت خودی یانەکانیش کردووە، چونکە بە ئاسانی دەستیان بە ئەنجام و ئامارەکان دەکەوێت.

Yariga App

ئاماری پلاتفۆرمەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا

ماڵپەڕی یاریگا

بەگوێرەی ئامارەکانی گووگڵ ئاناڵتیک، لە سێ مانگی رابردوودا، نزیکەی 1.5 ملیۆن کەس سەردانی ماڵپەڕی یاریگایان کردووە، 7.6 ملیۆن ڤیو و 17 ملیۆن ئیڤێنت کاونتی هەبووە.

فەیسبووک

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، ریچی فەیسبووکی یاریگا گەیشتووەتە 135.4 ملیۆن بەکارهێنەر، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لەسەر ئاستی ناوچەکە. تۆڕی وەرزشی یاریگا زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە. لەو ماوەیەدا فەیسبووکی یاریگا 296.9 ملیۆن ڤیوی هەبووە و کۆی بەشداری بەکارهێنەران لە ڵایک، کۆمێنت و شەیر، گەیشتووەتە 71 ملیۆن کردار.

ئینستاگرام

پەیجی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە ئینستاگرام نزیکەی 70 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە. لە ماوەی 28 رۆژی رابردوودا، ریچی ئینستاگرامی یاریگا گەیشتووەتە 150 هەزار و ئینگەیجمێنتی بریتی بووە لە 1.5 ملیۆن. ئەم ژمارانە بە گوێرەی داتاکانی فەیسبووک ئینسایتسە.

تیکتۆک

تیکتۆک یەکێکە لە پلاتفۆرمە چالاکەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە تیکتۆک یاریگا زیاتر لە 215 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە و لە ماوەی 4 هەفتەی رابردوودا، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس، بینەری ڤیدیۆکانی یاریگا بوون. هەر لە ماوەی چوار هەفتەدا، ریچی یاریگا لە تیکتۆک گەیشتووەتە چوار ملیۆن کەس و زیاتر لە 10 هەزار کەس سەردانی پڕۆفایلی یاریگایان کردووە.

تێلێگرام

تۆڕی وەرزشی یاریگا، خاوەن بەهێزترین پەیجی تێلێگرامە لەسەر ئاستی کوردستان و زیاتر لە 103 هەزار سەبسکرایبەری هەیە. رۆژانە تەواوی هەواڵ و ڤیدیۆ تایبەتەکانی یاریگا، لە تێلێگرام بڵاودەکرێنەوە.

یوتیوب

لە یوتیوب، تۆڕی وەرزشی یاریگا کتێبخانەیەکی گەورەی ڤیدیۆیی هەیە. تەواوی کۆنتێنت و بابەتە سەرنجڕاکێشەکان، بە پلەی لیستی جیاواز لە یوتیوبی یاریگا، پۆست دەکرێن. بە گوێرەی داتای یوتیوب، لە ماوەی 28 رۆژی رابردوودا،ڤیدیۆکانی یاریگا زیاتر لە 186 هەزار ڤیوییان هەبووە و ئەو ڤیدیۆیانە 6.2 هەزار کاتژمێر پلەی کراون.

لینکی پلاتفۆرمەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سۆشیال میدیا

بابەتی زیاتر

Back to top button