یاریگا –
رۆدریگۆ لە نامەیەکی لە واتسئەپدا کە دواتر سڕییەوە، ناڕەزایی خۆی لە بەرامبەر بەکارهێنانی دەستەواژەی سێکوچکەی ‘BMV’ دەردەبڕێت و رەتیدەکاتەوە بەوە رازی بێت پەراوێز بخرێت.
رۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی کە لە یەکەم گەڕی ئەم وەرزەی لالیگا تاکە گۆڵی ریال مەدریدی بەرامبەر ریال مایۆرکا تۆمارکرد، دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی لۆگۆی یانەکەی ماچکرد، لەکاتێکدا دنەگۆی ئەوە هەیە مانچێستەر سیتی بیگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆدریگۆ لە هەژماری خۆی لە واتسئەپ کە هەژمارەکەی گشتییە، لە نامەیەکیدا لەدوای یارییەکەیان بەرامبەر ریال مایۆرکا نووسیبووی ‘هەفتەی رابردوو قسەتان لەبارەی سێکوچکەی بێڵینگهام و ئێمباپێ و ڤینیسیۆس دەکرد، بەڵام پێویستە پیتی R بخەنە پاڵ ئەمدەستەواژەیە وەکو هێمایەک بۆ ناوی رۆدریگۆ، ئێمە چوارینەیەکی هێرشبەرمان هەیە لە یانەکەمان’.
Este mensaje en el canal de WhatsApp de Rodrygo es real. Se borró tras cierta polémica con él.
A mí me parece correcto y entiendo que reivindique al equipo y en especial a sí mismo después de que se le dejara fuera del tridente; cualquiera se sentiría igual. @TheAthleticFC pic.twitter.com/RSZhejJ7q1
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) August 19, 2024
هەروەها رۆدریگۆ لە نامەکەیدا نووسیویەتیشی :’هەر کەسێک لە یارییەکان گرنگە، لە سەرجەم یارییەکانی پاڵەوانێتییەکان ئەمە دەبینن، بێگومان هەفتەی داهاتوو کاری زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی خۆمان بۆ یاریی داهاتوومان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادە بکەین’.
ماریۆ کۆرتیگانا پەیامنێری ماڵپەڕی ئاتلەتیک لە مەدرید ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ خۆی ئەو نامەیەی لە واتسئەپ بڵاوکردووەتەوە و ویستویەتی پەیامێک بۆ میدیاکانی ئیسپانیا و هاندەران بنێرێت کە بەمدواییانە دەستەواژەی سێکوچکەی ‘BMV’ زیاتر بەکار دەهێنن و ناوی رۆدریگۆیان خستووەتە پەراوێزی ریال مەدرید.
کۆرتیگانا ئاشکراشیکردووە، دوای ئەوەی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، رۆدریگۆ نامەکەی سڕییەوە.