ئاسیاگرنگترین

بەهۆی بەرتیل و گەندەڵییەوە سێ بەرپرسی باڵای وەرزشی چین زیندانیکران

بەرتیلی زۆرییان لە لایەنی جیاواز وەرگرتووە

Yariga App

یاریگا –

حکومەتی چین سێ سێ بەرپرسی باڵای تۆپی پێی وڵاتەکە زیندانی دەکات.

ئاژانسی شینهوای چینی بڵاویکردووەتەوە، دادگایەکی بیجین، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ سێ بەرپرسی باڵای یەکێتیی تۆپی پێی چین، بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵی دارایی دەرکردووە.

لە ماوەی 24 کاتژمێردا، بڕیاری زیندانیکردن بۆ سێ بەرپرس دەرچوو، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە، بڕیاری زیندانیکردنی جێگری پێشووی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی چین درابوو.

بڕیاری زیندانیکردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ بۆ هوانگ سۆنگ، بەڕێوەبەری لیژنەی کێبڕکێکانی یەکێتیی تۆپی پێی چین دەرچووە، دوای سەلماندنی چەندین بەڵگە، لەسەر وەرگرتنی بەرتیل لە لایەنی جیاوازەوە، هەروەها هوانگ بە پێبژاردنی ەبڕی 84 هەزار دۆلار سزادراوە.

لەلایەکی دیکەوە، جۆ جیانمینگ، ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری پێشووی یەکێتییەکە بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بۆ ماوەی شەش ساڵ و پێبژاردنی 60 هەزار دۆلار سزادراوە.

لە ماوەی رابردوودا، چەندین کەیسی گەندەڵی، یەکێتیی تۆپی پێی چینییان هەژاند و بە هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی ئاستی هەڵبژاردەی وڵاتەکە دادەندرێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 بە بیانووی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل، لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لە 12 بەرپرسی باڵای تۆپی پێی چین کرا.

لە پێنجی مانگی داهاتوودا، چین یەکەم یاری قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button