ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە هۆکارێکی سەرئێشەی هانزی فلیک دەکات

بارسا چوار یاریزان بەڕێدەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی ریال بێتیس و سپۆڕتینگ لیسبۆن لە گفتوگۆکانیان بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکێ، یاریزانی بارسێلۆنا بەردەوامن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە گفتوگۆی جددیدایە لەگەڵ سپۆڕتینگ، ئەمەش دوای رازیبوونی یانە پۆرتوگالییەکە بە خەرجکردنی بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانەکە و 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەکە لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەی پەیوەست بە بردنەوەی نازناوەکان.

بەڕێوەبەری کارەکانی رۆکێ لە بارسێلۆنایە و بەشداری گفتوگۆکان دەکات، ئەمەش دوای یەکلاییبوونەوەی چارەنووسی یاریزانە بەڕازیلییەکە لە پێکهاتەی هانزی فلیک.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ریال بێتیس لە گفتوگۆکان نەکشاوەتەوە و پێدەچێت، ئەمڕۆ دوا گەڕی گفتوگۆکان بەڕێوەبچێت.

بارسێلۆنا دەیەوێت لە کۆی گشتی گواستنەوەکە 30 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت و جیا لە رۆکێ، خەریکی گفتوگۆییە بۆ دەستبەرداربوون لە ئیلکای گوندۆگان، میکایێل فایێ و کلێمێنت لێنگلێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button