ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

موندۆ: بارسێلۆنا بە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە بازاڕی گواستنەوە دادەخات

بژاردەکانی دوای ویڵیامس تاوتوێ دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵی داپۆشینی شکستی گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس بە یاریزانێکی ئەیسی میلان دەدات.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی ویڵیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو دا، بەڵام لە کۆتاییدا پاڵەوانەکەی ئەوروپا لە یانە باسکییەکە مایەوە.

بارسا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ناتوانێت ویڵیامس لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بگوازێتەوە، بۆیە ئێستا چاوی لە بژاردەکانی دیکەی وەک لویس دیاز، یاریزانی لیڤەرپوول و رافایێل لیاو، یاریزانی ئەیسی میلانە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، گواستنەوەی لیاو ئاڵۆزە و کاتێکی کەم بۆ داخرانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ماوە، بەڵام لیاو یەکێکە لەو یاریزانانەی دڵخوازی خوان لاپۆرتا، سەرۆک و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیە.

لەلایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا ناوی هەریەکە لە کینگسلی کۆمان، یاریزانی بایرن میونشن و فێدێریکۆ کیێزای لە لیستی دڵخوازەکان داناوە، چونکە گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانە ئاسانترە و لەلایەن یانەکانیان خراونەتە لیستی فرۆشتنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ بێت، لاپۆرتا دەیەوێت بازاڕی گواستنەوەی هاوینە بە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە دابخات. ئێستا لە نێو یانە کاتالوونیەکە، تەواوی سەرنجەکان لەسەر لیاو داندراون.

گرێبەستی لیاو لە هاوینی ساڵی 2028 لەگەڵ میلان بەسەردەچێت و نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەکان دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button