ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هیلال خەریکی تەقاندنەوەی بۆمبێکی گەورەیە

چاوی لە سێ ئەستێرەی ئەوروپایە

Yariga App

یاریگا –

هیلال خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکی گەورەیە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، پاڵەوانی سعوودیە چاوی لە گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانان؛ کایڵ وۆڵکەر، جواو کانسێلۆ و جێرێمی فریمپۆنگ، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزنە.

هیلال لە سەرەتای گواستنەوەی یاریزاناندا، هەوڵی رازیکردنی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوولیدا، بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون، ئێستاش چاوی بڕیوەتە دوو یاریزانی مانچێستەر سیتی.

هەنگاوەکانی هیلال بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک لە دوای نزیکبوونەوەی سعوود عەبدولحەمید، بەرگریکاری یانەکە لە رێمس و رۆما دێت.

لە هاوینی رابردوودا، وۆڵکەر زۆر لە پەیوەندیکردن بە بایرن میونشن نزیکبوو، بەڵام دواجار گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 نوێکردەوە و پێناچێت مان سیتی نیازی فرۆشتنی ئەستێرە ئینگلیزییەکەی هەبێت.

کانسێلۆ دوو وەرزی رابردووی بە خواستن لەگەڵ بایرن میونشن و بارسێلۆنا بەڕێکرد. یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە لیستی یاریزانانی یاری رابردووی سیتی لە بەرامبەر چێڵسیدا نەبوو. هەموو ئاماژەکان رووەو جێهێشتنی یانەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button