ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

برایتن گرانترین یاریزانی لە مێژووی خۆیدا گواستەوە

روتەر ریکۆردەکانی شکاند

Yariga App

یاریگا –

برایتن هۆڤ ئالبیۆن بە فەرمی جۆرجینیۆ روتەر، هێرشبەری لیدز یونایتدی گواستەوە.

برایتن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، گرێبەستی روتەری بۆ ماوەی پێنج ساڵ راگەیاند، بەبێ ئەوەی باسی وردەکاری دارایی گواستنەوەکە بکات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، روتەر بووەتە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی برایتن و بڕی گرێبەستەکەی گەیشتووەتە 51 ملیۆن دۆلار.

لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەکانی یاریزاناندا، برایتن چاوی لەسەر روتەر، ئەستێرەی فەڕەنسی دانابوو، بەڵام لیدز یونایتد ئامادەنەبوو دەستبەرداری ببێت، کەچی هەفتەی رابردوو برایتن بڕی 50 ملیۆن دۆلاری پێشکەشی لیدز یونایتد کرد، ئەمەش بەهای مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بوو.

روتەر لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە هۆفێنهایمەوە بەبڕی 10 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لیدز یونایتد. روتەر 11 یاری لە پرێمەرلیگ کرد و لە کۆتایی وەرزدا تیمەکەی دابەزییە چامپیۆنشیپ.

لە وەرزی رابردوودا، روتەر بەرشداری لە 47 یاری چامپیۆنشیپدا کرد، حەوت گۆڵ و 15 ئەسیستی هەبوو، سەرەڕی ئەمەش، لیدز یونایتد نەیتوانی بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و لە یاریی پلەی ئۆف بە ساوسامتن دۆڕا.

برایتن یاری یەکەمی وەرزی نوێی بە ئەنجامی 3-0 بە مانچێستەر یونایتد دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button