ئینگلتەراگرنگترین

جەیمی ڤاردی وەڵامی هاندەرانی تۆتنهام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

جەیمی ڤاردی، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی لێستەر سیتی وەڵامی سوكایەتیەكانی هاندەرانی تۆتنهام دەداتەوە.

شەوی رابردوو لێستەر سیتی لە یاریگای كینگ پاوەر میوانداری تۆتنهامی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی پرێمەرلیگ.

لێستەر سیتی وەرزی رابردوو لە چامپیۆنشیپ یارییان دەكرد و بە راهێنەرایەتیكردنی ئێنزێ مارێسكا توانیان خۆیان بگەیەننەوە پرێمەرلیگ.

لە كۆی 46 یاری توانیان 31 یاری براوە بن و چوار یاریش یەكسان بن و لە 11 یاری تووشی شكست بوون، 97 خاڵیان كۆكردەوە و بە پلەی یەكەم خۆیان گەیاندەوە پرێمەرلیگ.


لە خولەكی 73ی یارییەكەدا جەیمی ڤاردی یاریگای جێهێشت و لە كاتی چوونە دەرەوەیدا هاندەرانی تۆتنهام فیكەیان دژی لێدەدا و سوكایەتیان پێ دەكرد.

لە وەڵامدا ڤاردی ئاماژەی بە هێمای نازناوی خولی ئینگلیزی كرد و بە دەست ئاماژەی بەوە دەكرد كە لێستەر خاوەنی نازناوێكی پرێمەرلیگە بەڵام تۆتنهام هیچ نازناوێكیان نیە.

لێستەر لە دووەم یاری خۆیدا رووبەرووی فولهام دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button