کوردستان

گۆڵپارێز و یاریزانێکی دیکە ریزی چوارقوڕنەیان جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

تا دێت  چوارقوڕنە قەیرانەکانی قوڵتر دەبێتەوە و ئەمڕۆش بە فەرمی گۆڵپارێز و یاریزانێکی دیکە ریزی یانەکەیان جێهێشت.

دوای دەستلەکار کێشانەوەی محەمەد خدر سەرۆکی پێشووی چوارقوڕنە لە ئەرکەکەی و فەرهاد چۆمانی سکرتێری یانەکە، ئەمڕۆش گۆڵپارێز و یاریزانێکی دیکە وازهێنانی خۆیان لە یانەکە راگەیاند، هەر یەک لە محەمەد خەلیل یاریزانی هێلی ناوەراست و نیما عەزیز گۆڵپارێزی سەرەکی وەرزی رابردووی چوارقوڕنە مافی دەسبەرداربوونیان لە یانەکە وەرگرت و تیپەکەیان جێهێشت.

پێش ئەم دوو یاریزانەش عومەر محەمەدی هێرشبەر و هەمزە عەباسی بەرگریکار ریزی چوارقوڕنەیان بەرەو گازی باکوور جێهێشتبوو، لە سەرەتای مانگی رابردووش سەرۆک و سکرتێری یانەکە بە هۆی هەندێ بەربەست لەبەر دەمیان بە فەرمی دەستیان لە کار کێشابوویەوە.

چوارقوڕنە لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان ریزبەندی هەشتەمی بەدەستهێنابوو، بۆ وەرزی نوێی خولەکەش تا ئێستا بە هۆی دیاری نەکردنی سەرۆک و سکرتێری یانەکە هیچ جموجۆڵێکی نیە وێڕای ئەوەی خاوەن یەکێک لە زۆرترین هاندەرن لە سەر ئاستی کوردستان.

Back to top button