بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راگەیەندرا؛ کالاگێر گەشتی مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەردوو یانەی چێڵسی و ئاتلێتیکۆ مەدرید گەرمەی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیانە و رووداوەکان لە نێوانیاندا خێرا روودەدەن. هەر ئەمشەو دوو گواستنەوەی پێچەوانە راگەیەندرا کە یەکێکیان جواو فێلیکسە بۆ یانە لەندەنیەکە.

پێشهاتی نوێ؛ کالاگێڕ گەڕایەوە لەندەن

هاوکات لەگەڵ ئەو هەواڵەی فێلیکسدا، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە کۆنۆر کالاگێریش لە ماوەی 24-48 کاتژمیردا گەشتەکەی دەکات بۆ مەدرید بۆ پەیوەندیکردنی بە رۆخی بلانکۆوە.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە تێچووی ئەستێرە ئینگلیزیەکە 42 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە مەدریدیەکە دەکەوێت و خودی دیێگۆ سیمیۆنی لەپشت گواستنەوەکەیە.

پرۆسەی گواستنەوەی کۆنۆر دەبوو زووتر روویبدایە، ناوبراو تەنانەت گەشتی مەدریدی کردبوو، بەڵام لەپڕ هەمووشت وەستا.

وردەکاری لەم بابەتەدا بخوێنەوە:

پێشهاتی نوێ؛ کالاگێڕ گەڕایەوە لەندەن

یاریزانەکەی هێڵی ناوەند وەرزی رابردوو کە خراپترین وەشانەکانی بلووز بوو لە پرێمەرلیگ، لە 37 یاریدا توانی 5 گۆڵ و 7 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button