ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەستێرەیەك وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی ئێلكای گوندۆگان ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.

گوندۆگان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس وازهێنانی یەكجاری لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.


گوندۆگان بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە 82 یاری كردووە و توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی رۆیشتنی گوندۆگان لە ریزەكانی بارسێلۆنا بڵاو بووەتەوە، یانە كەتەلۆنییەكە دوای گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ دەیەوێت دەستبەرداری ناوەڕاستكارە ئەڵمانییەكە ببێت.

گوندۆگان خاوەن موچەیەكی بەرزە لە ریزەكانی بارسێلۆنا هەر بۆیە یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت دەستبەرداری ببێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button