مانچێستەر سیتی هاتە سەرهێڵ بۆ گەڕاندنەوەی گۆندۆگان
یاریگا –
رووداوەکان لەنێوان ئیلکای گۆندگان و بارسێلۆنا خێرا دەگوزەرێن و یاریزانەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بلاوگرانا بەجێدەهێڵێ.
پێرێ بوو بوو هەواڵی رۆشتنی کتوپڕی ئەستێرە ئەڵمانیەکە لە بارسا میدیاکانی تەنی و هەرزوویش هۆکاری ئامادەنەبوونی لە یەکەم یاری وەرزەکەیان بەرانبەر ڤالێنسیا ئاشکرابوو. درێژە لەم بابەتەی خوارەوە بخوێنەوە:
وردەکاریی گەیشت، رۆشتنی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا پێش داخستنی بازاڕی هاوینە
ئەمڕۆ سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی هەواڵ لەنێویاندا رادیۆی کادێناسێری ئیسپانی ئاشکرایکردە کە بڕیارەکەی گۆندوگان یەکلاکەرەوەیە و بارسا جێدەهێڵێ. هەر هەمان سەرچاوە زانیوشیەتی کە ناوبراو ئارەزووی گەڕانەوە دەکات بۆ مانچێستەر سیتی.
بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، سیتی پەیوەندییان بە کامپی ئیلکای گۆندوگانەوە کردووە لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ سیتی.
🚨🔵 Manchester City have made contact with Ilkay Gündogan’s camp over potential return for German midfielder.
City and Pep Guardiola open to consider Gündo’s comeback.
↪️⚠️ Barça want Gündogan to leave… and he also received approaches from Qatar, Saudi and more clubs. pic.twitter.com/hHmZhao0jj
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 19, 2024
هەمان سەرچاوە ئەوەشی زانیوە کە یانەکەی پێشووتری و خودی پێپ گواردیۆلایش کراوە بەڕووی بابەتەکەدا.
ئەوانە و هەروەها رۆمانۆ نووسیویەتی کە ئێستا بارسێلۆنایش دەیەوێ گۆندوگان بڕوات. چەند یانەیەکیش هاتوونەتەپێش لە قەتەر و سعودیەوە.
گوندۆگان هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە دوای مانچێستەر سیتیەوە روویکردە بارسا بۆ ماوەی دوو ساڵ. وەرزی رابردوو لە 36 یاری لالیگا توانی 5 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 9 ئەسیست.