ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لێستەر سیتی بەفەرمی یاریزانێكی تۆتنهامی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی لێستەر سیتی گواستنەوەی ئۆلیڤەر سكیپی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی تۆتنهامی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی لێستەر سیتی لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ناوەڕاستكاری ئینگلیزی ئۆلیڤەر سكیپی بۆ یانەكەی راگەیاند.


سكیپ بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەكانی لێستەر سیتیەوە كرد.

لێستەر سیتی وەرزی رابردوو لە چامپیۆنشیپ یارییان دەكرد و بە راهێنەرایەتیكردنی ئێنزێ مارێسكا توانیان خۆیان بگەیەننەوە پرێمەرلیگ.

لە كۆی 46 یاری توانیان 31 یاری براوە بن و چوار یاریش یەكسان بن و لە 11 یاری تووشی شكست بوون، 97 خاڵیان كۆكردەوە و بە پلەی یەكەم خۆیان گەیاندەوە پرێمەرلیگ.

سكیپ بە درێسی لێستەر سیتیەوە

وەرزی رابردوو سكیپ بەشداری لە 24یاری كرد و نەیتوانی هیچ گۆڵێك بكات و هیچ گۆڵێكیش دروست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button