ئیتاڵیاعێراقگرنگترین

بۆچی تا ئێستا عەلی جاسم نەیتوانیوە گەشتی ئیتاڵیا بکات؟ وادەی پەیوەندیکردنی بە کۆمۆ ئاشکرابوو

ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر یۆڤێنتۆس ئامادە نابێت

Yariga App

یاریگا –

ئەم هەفتەیە عەلی جاسم گەشتی ئیتاڵیا دەکات و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی کۆمۆ دەکات.
عەلی جاسم یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی عێراق گەرچی لەوەتەی رۆژی 27ـی مانگی رابردووەوە بەفەرمی بووەتە یاریزانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی بەدەست نەهێنانی ڤیزای ئیتاڵیا و کارتی کارکردنی نەیتوانیوە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە بکات.
عەلی جاسم بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە گەشتی ئیتاڵیا بکات، ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە گەڕی یەکەمی سێریا ئەی بێبەش دەبێت، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیە ئەو یاریزانە 20 ساڵانە کێشە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی تەواو بێت و گەشتی ئیتاڵیا بکات، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی کۆمۆوە بکات.
بۆ ئەوەی بتوانێت کارتی کارکردن بەدەست بهێنێت، نزیکەی 15 رۆژە ئەو یاریزانە و یانە نوێیەکەی خەریکی راییکردنی کارە کارگێڕییەکانن بۆ ئەوەی بتوانێت وەکو یاریزانێکی پیشەگەر رووبکاتە یانەکەی سیسک فابریگاس، چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە یاریزانە عێراقییەکە گەشتی ئیتاڵیا بکات.
عەلی جاسم کە بۆ ماوەی سێ ساڵ گریبەستی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە واژۆکردووە، رۆژانە بە رێنمایی دەستەی راهێنەرانی کۆمۆ مەشق و راهێنانەکانی دەکات و خەریکی خوێندنی زمانی ئینگلیزییە بۆ ئەوەی لە دەستپێکی یاریکردنی لە یانە ئیتاڵییەکە ئامادە بێت.
عەلی جاسم دوای گەشتەکەی بۆ ئیتاڵیا هەرزوو دەبێت بگەڕێتەوە عێراق، چونکە سەرەتای مانگی داهاتوو هەڵىژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دوو یاریی بەرامبەر کوەیت و عومان دەکات، کە یەکێکیان لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button