تەواو؛ گۆندۆگان رازی بوو بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت
دەیەوێت بگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی
یاریگا –
ئیلکای گۆندوگان رازی بوو ریزەکانی بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت و دەیەوێت بگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی.
ئیلکای گۆندوگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رازی بووە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بەجبهێڵێت و ئێستا بلاوگرانا چاوەڕێی ئۆفەرێکی باش دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەی پێشووی مانچێستەر سیتی بێت.
رادیۆی کادێنا سیری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گۆندوگان رازی بووە ریزەکانی بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە ئارەزوو دەکات ئەگەر دەرفەت هەبێت بگەڕێتەوە ریزەکانی مانچێستەر سیتی و نایەوێت بچێتە خولی سعوودی.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، بەرپرسانی مانچێستەر سیتی ئارەزوو دەکەن گۆندوگان بگەڕێننەوە یانەکەیان کە هاوینی رابردوو ریزەکانی یانەکەی بەرەو بارسێلۆنا بەجێهێشت.
گۆندوگان لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا رێککەوتووە، ئەم هاوینە یانە کەتەلۆنییەکە بەجێبهێڵێت و ئێستا هەردوولا چاوەڕێی ئۆفەرێکی گونجاو دەکەن بۆ ئەوەی لە یەکتری جیاببنەوە.
گۆندوگان (33 ساڵان) ساڵی 2016 لە شالکێی ئەڵمانییەوە روویکردە ریزەکانی بارسێلۆنا و لە ماوەی ساڵێکیش 36 یاری و 5 گۆڵی بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکە کرد.