ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید هێرشدەکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی مایۆرکا

"ستەمێکی گەورەمان لێدەکرێت"

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی لالیگا ریال مەدرید بووە میوانی مایۆرکا و یارییەکە 1-1 کۆتایی هات.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە کەناڵی فەرمی ریال مەدرید هێرشی توندەی کردە سەر سیزار گرادۆی ناوبژیوانی یارییەکە، تۆماتباری دەکەن بەوەی لە سێ حاڵەتی جیاواز ستەمی لە ریال مەدرید کردووە.

کەناڵی ریال مەدرید دەڵێت؛ کاتێک کیلیان ئێمباپێ بە هەوڵێکی تاکەکەسی بە خێراییەکی زۆر بەرەو گۆڵی مایۆرکا رۆیشت، پابلۆ مافیۆ لەناو هێڵی سزا لە کیلیانی دا و رایکێشا، ناوبژیوان لێدانێکی سزای دروستی بۆ ریال مەدرید هەژمار نەکرد.

هەروەها کەناڵی یانە ئیسپانییەکە دەڵێت؛ لە حالەتێکی دیکە هەمان بەرگریکار لێدانێکی توندی لە ڤینیسیۆس جونیۆر دا، ناوبژیوان تەنیا کارتی زەردی بەڕوویدا بەرزکردەوە، بەڵام شایستەی کارتی سوور بوو.

لێدانەکەی پابلۆ مافیۆ لە ڤینیسیۆس

لە حاڵەتی سێیەمیش کاتێک جود بێڵینگهام تۆپێکی ئارستەی ناوچەی سزا کرد، مارتن ڤایخێنت درێسەکەی دەگرێت و رێگری لێدەکات.

ریال مەدرید نیگەرانە، کە تەنانەت ناوبژیوان نەگەڕایەوە بۆ ڤار و تەماشای دیمەنەکەی نەکردەوە، بەتوندی ئیدانەی بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە دەکەن.

ریال مەدرید لەوبڕوایەدایە تەنیا لەبەر ئەوەی ئەوان ریال مەدریدن ناوبژیوان ستەمێکی گەورەیان لێدەکات و ئەو حاڵەتانە لەهەر یارییەکی دیکەبوایە بە لێدانی سزا هەژمار دەکران.

یەکشەممەی داهاتوو لە یارییەکانی گەڕی دووەمی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ریال ڤایادۆلید دەکات.”

بابەتی زیاتر

Back to top button