ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاتاڵانتا حەوتەم یاریزانی گواستەوە و لووکمانیش داوایەک لە یانەکەی دەکات

هێشتا دەرگای مێرکاتۆی تیپەکەی گاسپێرینی دانەخراوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئاتاڵانتای ئیتالی گواستنەوەی لازار سامارجیچی راگەیاند.

ماڵپەڕی ئاتاڵانتا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی یاریزانی پێشووی یودینێزی، لازار سامارجیچ گرێبەستی لەگەڵ ئاتاڵانتا واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی تیپەکەی جیان پیێرۆ گاسپێرینییە.

گرێبەستی ناوەڕاستکارە هێرشبەرییەکە لەگەڵ یانە نوێیەکەی بەشێوەی خواستن دەبێت، بەڵام بەپێی مەرجەکانی گرێبەستەکە ئاتاڵانتا ناچار دەبێت لە کۆتایی وەرزەکە بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی و بۆ ماوەی پێنج وەرز گرێبەستی لەگەڵ واژۆ دەکات.

لەدوای گواستنەوەی بێن گۆدفری لە ئێڤەرتن بە 12 ملیۆن یۆرۆ، ئیبراهیم کاکاری لە کالیاری بە 7 ملیۆن یۆرۆ، نیکۆلۆ زانیۆلۆ لە گالاتاسەڕای بەشێوەی خواستن، ماتیۆ رێتیگوی لە جێنوا بە 22 ملیۆن یۆرۆ. مارکۆ بریشیانینی لە فرۆسینۆنێ بەشێوەی خواستن و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستی چرلس دێ کێتلێراوی یاریزانی پێشووی میلان، لازار دەبێتە حەوتەم گرێبەستی ئەم هاوینەی ئاتاڵانتا.

بەڵام پێدەچێت ئەمە کۆتا گرێبەستی یانەکە نەبێت، چونکە تیۆن کۆپمێینەرس لە پەیوەندیکردن بە یوڤێنتوس نزیکە، بەگوێرەی زانیارییەکانی فووتبۆڵ ئیتاڵیا ئادێمۆلا لووکمانیش داوایکردووە بۆ یەکەم یاریی وەرزی نوێ بەرامبەر لێچی بانگهێشت نەکرێت، چونکە لە پەیوەندیکردن بە پاریس سانجێرمان نزیکبووەتەوە.

کۆپمێینەرس و لووکمان

 

بابەتی زیاتر

Back to top button