دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول چاوەڕێی دواوەڵامی ئەستێرەیەک دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ئینگلیزی لە خولی سعوودیە نزیکە، لیڤەرپوول تاوەکو سەری ساڵ چاوەڕێی ئەستێرەیەکی ئیسپانی دەکات…

لیڤەرپوول تاوەکو بازاڕی گواستنەوەی زستانە چاوەڕێی مارتن زوبیمێندی، یاریزانی ریال سۆسیداد دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نوێنەری ئیڤان تۆنی، هێرشبەری برێنتفۆرد گفتوگۆی لەگەڵ ئەهلی سعوودی دەستپێکردووە – تیم تۆک

مانچێستەر یونایتد نایەوێت تۆنی بگوازێتەوە و رێگەی بۆ سعوودییەکان خۆشکردووە – سکای سپۆرتس

مانچێستەر سیتی دەیەوێت بەر لە کۆتایی ساڵ، بڕیاری پێپ گواردیۆلا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بزانێت – سکای سپۆرتس

نۆتینگهام فۆڕێست، ڤیاڕیال، سێڤییا و ڤالێنسیا گرنگییان بە ئەلێکس مۆرێنۆ، بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا داوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

پاناتینایکۆس و مانچێستەر یونایتد گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی فاکوندۆ پێلیستری بۆ یانە یۆنانییەکە دەکەن – ئاتلێتیک

ئاتلێتیکۆ مەدرید رەتیدەکاتەوە ئۆفەر پێشکەشی خاڤی گیێرا، یاریزانی ڤالێنسیا بکات و تاوەکو ئێستا چاوی لە کۆنۆر گالاگێرە – ئاتلێتیک

فولهام جارێکی دیکە گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی سکۆت ماکتۆمینای دەستپێکردەوە – سکای سپۆرتس

جیۆڤانی مانا، بەڕێوەبەری وەرزشی ناپۆلی بەدووری نازانێت، هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ماکتۆمینای بنێن – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

لاس پاڵماس ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کارلۆ ڤینیسیۆس پێشکەشی فولهام کردووە – سکای سپۆرتس

بابەتی زیاتر

Back to top button