ئاسیاعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

عێراق لیستی یاریزانە پیشەگەرە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیال راگەیاند

دوو یاریزانی کوردی تیادایە

Yariga App

یاریگا –

کاساس لیستی یاریزانە پیشەگەرە بانگهێشتکراوەکانی عێراقی بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 راگەیاند، کە هاوشانی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ناوخۆیی بەشداریی یارییەکانی عومان و کوەیت دەکەن، کە دوو یاریزانی کورد (مێرخاس دۆسکی و یوسف ئەمین) لە لیستەکەدان.

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە پیشەگەرە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی راگەیاندووە کە ژمارەیان 11 یاریزانە و بەشداریی یارییەکانی عومان و کوەیت دەکەن لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، کە رۆژانی 5 و 10ـی مانگی داهاتوو دەکرێن.

یاریزانە پیشەگەرەکان بریتین لە (فران پوترس، مێرخاس دۆسکی، حوسێن عەلی، دانیلۆ سەعید، ئەمیر عەماری، زیدان ئیقبال، ئیبراهیم بایش، یوسف ئەمین، عەلی جاسم، عەلی حەمادی، ئەیمەن حوسێن).

رۆژی 25ـی ئەم مانگە یاریزانە خۆماڵییەکان لە دەوحە بەشداریی کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکەن و دواتر بەشێکیان هەڵدەبژێردرێن و هاوشانی یاریزانە پیشەگەرەکان بەشداریی یارییەکانی عومان و کوەیت دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button