ئینگلتەرا

بۆچی رەحیم ستێرلینگ لە پێکهاتەی چێڵسی دوورخرابووەوە؟ راهێنەرەکەیان وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوە زۆرەکانی ئەم هاوینەیش نەیانتوانی بردنەوە بۆ چێڵسی دەستەبەربکەن لە یەکەم یاری کردنەوەی بلووزدا لە پرێمەرلیگ کاتێ 0-2 بە مان سیتی دۆڕان.

بلووز بە راهێنەرایەتی ئیزۆ مارێسکا یەکەم تاقیکردنەوەیان لە خولی ئینگلیزی بەبێ رەحیم ستێرلینگ دەستپێکرد. دوورخستنەوەی یاریزانە ئینگلیزیەکە هەرزوو نوێنەرانی ستێرلینگی هێنایە دەنگ و داوای روونکردنەوەیانکرد. ئەو بابەتە بۆ میدیاکارانیش کاڵایەکی باش بوو بۆ پرسیار دورستکردن.

دوای یارییەکە مارێسکا جەختیکردەوە کە جگە لە بڕیارێکی هونەری، هیچیدیکە لە پشتی دوورخستنەوەی یاریزانە 29 ساڵانەکە و وتی

هەموو ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە بڕیارەکە هونەریی بووە. لەوە زیاتر نەبوو. من ستێرلینگم دەوێ، هاوکات هەر 30 یاریزانەکەم دەمەوێ کە هەمانە. بەڵام جێگەمام نییە بۆ هەموویان، بۆیە هەندێکیان دەبێ بڕۆن.

دووخستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە هەروا لە خۆڕا ئەو پرسیارەی دروستنەکرد، بەوپێیەی ناوبراو لە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی چێڵسیدا کە وەرزی رابردووبوو، لە 31 یاری پرێمەرلیگدا بەشداریی 12 گۆڵی کرد (8 گۆڵ و 4 ئەسیست).

پێشتر تۆڕی هەواڵی یاریگا لە رووماڵەکانی رۆژانەیدا ئەو بابەتەی خستووەتە بەر دیدەی خوێنەرەکانی، هاوکات ئەو دەنگۆیانەیش کە باس لەوە دەکەن ستێرلینگ لەلایەن گەورەیەکی ئیتاڵیەوە داواکراوە:

ستێرلینگ لەلایەن گەورەیەکی ئەوروپا داواکراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button