کوردستان

دیار عەلی چارەنووسی خۆی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دیار عەلی گۆڵکاری وەرزی رابردووی هەندرێن بە پۆستێک ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات و داهاتووی خۆشی ئاشکرا دەکات.

کەمێک پێش ئێستا دیار عەلی ناسراو بە حەمکە هێرشبەری هەندرێن بە ستۆریەک لە ئەژماری تایبەتی خۆی وازهێنانی خۆی لە یانەکە  راگەیاند، حەمکە لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە داهاتووی خۆی و ئەو گرێبەستانەی پێشکەشی کراوە  بە تۆڕی وەرزشی یاریگای گوت:

سوپاسی یانەی هەندرێن دەکەم بۆ ماوەی ئەوساڵەی یاریم لەگەڵ کردوون و بۆ لەمەودوا ناتوانم بەردەوام بم لەگەڵیان، چەند یانەیەکیش لە سەر هێلن بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکەم، تا ئێستا پێشمەرگەی هەولێر و ناسڕیە بە فەرمی ئۆفەریان بۆ ناردووم بەڵام جارێ بڕیار لە سەر داهاتووی خۆم نادەم، چونکە بە هۆی پابەند بوونم بە ئەرک و هۆکاری خێزانیم ئارەزوو دەکەم بۆ یانەکانی سنووری سلێمانی یاریی بکەم، لە ئەگەری رێکنەکەوتنم لەگەڵیان ئەوا بە گوێرەی بار و دۆخەکەم یانەیەکیتر هەڵدەبژێرم بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یاریی بۆ بکەم.

حەمکە وەرزی رابردوو لەگەڵ هەندرێن توانی 10 گۆڵ تۆمار بکات لە خولی نایابی کوردستان، پێشووتریش بۆ یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆز و دەربەندیخان و  شێروانە و هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر یاریی کردووە.

Back to top button