بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترینیاریگا

تەواو؛ هەولێر گرێبەستەکەی لەگەڵ مەحموود شاکر واژۆکرد

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا وەکو تاکە سەرچاوە گرێبەستەکەی راگەیاندبوو

Yariga App

یاریگا –

هەولێر گرێبەستەکەی لەگەڵ مەحموود شاکر واژۆکرد، بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرگریکارەکەی چوارقوڕنە درێسی زەردپۆشەکان دەپۆشێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، مەحموود شاکر کە دوێنێ شەممە (17ـی ئاب/ئۆگەستی 2024) بەشداریی یەکەمین یەکەی مەشق و راهێنانەکانی هەولێری کرد، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر واژۆکردووە و وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق یەکێک دەبێت لە یاریزانەکانی یانەکەی قەڵاومنارە.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا وەکو تاکە سەرچاوە، هەواڵی نزیکبوونەوەی هەولێری بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی چوارقوڕنە راگەیاندبوو، 10 رۆژ پێش ئێستا یانەکەی قەڵاومنارە دەتسی بە هەوڵەکانی کرد بۆ ئەوەی بەرگریکارەکەی راپەڕین بگوازێتەوە.

مەحموود شاکر وەرزی رابردوو لە خولی نایابی کوردستان درێسی یانەی چوارقوڕنەی دەپۆشی، یەکێک بوو لە یاریزانە هەرە کاریگەرەکانی خولەکە، پێشتر لە ریزی یانەکانی دهۆک و پێشمەرگەی هەولێریش یاریی کردووە.

مەحموود شاکر دوای موئەیەد سەفا، یادگار ئیبراهیم و دانا کامەران دەبێتە چوارەم یاریزانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق گرێبەست لەگەڵ هەولێر واژۆ بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button