یاریگا –
ئیدارەی یانەی نەسڕی سعودی دەیانەوێت لویس كاسترۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەكەیان لە پۆستەكەی دووربخەنەوە، دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر هیلال.
شەوی رابردوو لە یاری كۆتایی جامی سوپەری سعودیە هەردوو یانەی هیلال و نەسڕ رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش لە بەرژەوەندی هیلال بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.
نەسڕ سەرەتا و لە خولەكی 44 لە رێگەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تاكە گۆڵی خۆیان كرد و دواتر هیلال لە رێگەی ساڤیچ لە خولەكی 55 میترۆڤیچ لە خولەكەكانی 63,69 و ماڵكۆم لە خولەكی 72 چوار گۆڵیان كرد.
🔚 | نهايـة المواجهة!
النصر 1 – 4 الهلال#النصر_الهلال | #AlNassrAlHilal#كأس_الدرعية_للسوبر_السعودي pic.twitter.com/9ZWPQgLCMD— نادي النصر السعودي (@AlNassrFC) August 17, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی مەیدانی ریازی، ئیدارەی نەسڕ لە دوای لەدەستدانی نازناوی سوپەری سعودیە دەیانەوێت لویس كاسترۆ لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان دووربخەنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئیدارەی یانە سعودیەكە بەهۆی ئەنجامەكانی یانەكە لەگەڵ راهێنەرەكە و لە دەستدانی چەندین نازناو دەیانەوێت دووری بخەنەوە.
ئەوەشخراوەتە روو، بەڕێوەبەری وەرزشی نەسڕ راهێنەری نەسڕی ئاگادار كردووەتەوە كە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكی یانەكە كۆببێتەوە و بڕیاری كۆتایی لەسەر چارەنووسی بدرێت.
لویس كاسترۆ لە 50یاری راهێنەرایەتی نەسڕی كردووە و لە 35 یاری یەكسان بووە و نۆ یاری دۆڕاوە و لە شەش یاریشدا یەكسان بووە.