یاریگا –
ئەمڕۆ هەموو چاوەكان لە یاریگا ستامفۆرد بریجە لە یاری لوتكەی نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایڵی یاری
یارییەكەی ئەمڕۆ یەكەم یاری ئەو دوو یانەیەیە لە هەفتەی یەكەمی پرێمەرلیگ لە دوای ساڵی 2006.
وەرزی رابردوو یاری نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی كە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، بە باشترین یاری خولەكە دەستنیشانكرا.
مارێسكا چوارەم راهێنەری چێڵسیە كە لە یەكەم یاری خۆیدا رووبەرووی پاڵەوانی وەرزی پێشووی خولەكە دەبێتەوە، لەو سێ راهێنەرەی پێشوو كەسیان براوە نەبوون.
چێڵسی بە راهێنەرایەتیكردنی ئێنزۆ مارێسكا هەریەك لە یاریزانان پێدرۆ نێتۆ، دۆسبێری هاڵ، یۆرگێنسن و عومەری كێلیمانی گواستووەتەوە و بۆ وەرزی نوێ ئامانجی گەورەیان هەیە.
تیمەكەی پێپ گواردیۆلاش تەنیا ساڤیۆی گواستووەتەوە و جواو كانسێلۆش ماوەی خواستنەكەی تەواو بووە و گەڕاوەتەوە، لە بەرامبەردا جولیان ئالڤارێز یانەكەی جێهێشتووە.
لە چێڵسی ریس جەیمس و لە مانچێستەر سیتیش رۆدری و ئۆسكار بۆب ناتوانن یاری بكەن.
پێکهاتەی پێشبینیکراو
چێڵسی
سانچێز
گوستۆ، فۆفانا، كۆلویل، كۆكۆرییا
ئینزۆ، لاڤیا، كایسێدۆ
پاڵمەر، جاكسن، ئێنكوكو
مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
لیویس، ئاكانجی، دیاز، ڤاردیۆڵ
دی بڕۆین، كۆڤاسیچ، بێرناردۆ
دۆكو، هالاند، ساڤیۆ
هەردوو یانە پێشتر 142 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، لە 54 یاری مانچێستەر سیتی براوە بووە، لە 57 یاریش چێڵسی و 31 یاریش یەكسان بوون.
بلووز 198 گۆڵیان كردووە و سیتیزنیش 196 گۆڵ.
سێرجیۆ ئاگوێرۆ بە 13 گۆڵ گۆڵكاری یارییەكانی نێوانیانە و لەپلەی دووەمیش جیمی گریڤز و فرانك لامپارد دێن بە هەشت گۆڵ.