بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ سبەی شێرکۆ کەریم گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

سبەی شێرکۆ کەریم گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر نوێ دەکاتەوە و لە یانەکەی پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سبەی شیرکۆ کەریم کاپتنی یانەی هەولێر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە نوێ دەکاتەوە و وەرزی داهاتووش لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فڕانسۆ هەریری یاریی دەکات.

ئەمڕۆ شێرکۆ کەریم بەشداریی یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانی یانەکەی نەکرد، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا لەگەڵ یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن و سبەی واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات.

شێرکۆ کەریم (28 ساڵان) سەرەتای ساڵی 2023 لە کوەیتی کوەیتییەوە گەڕایەوە ریزەکانی یانەی هەولێر، لەکاتێکدا سەرەتای ساڵی 2020 پەیوەندی بەو یانەیەوە کردبوو، بەڵام دواتر ریزەکانی یانەکەی بەرەو کوەیت بەجێهێشتبوو.

شێرکۆ بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق خاوەنی 16 یاری و گۆڵێکی نێودەوڵەتییە، بەڵام لەدوای جامی کەنداوی بەسرەوە لەلایەن خیسوس کاساسەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق نەکراوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button