عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ شێرکۆ کەریم بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی هەولێر ناکات

Yariga App

یاریگا –

شێرکۆ کەریم بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی هەولێر ناکات و هێشتا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئەمڕۆ شێرکۆ کەریم کاپتنی یانەی هەولێر بەشداریی یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانی یانەکەی ناکات، کە وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە 17ـی ئاب/ئۆگەستی 2024 یانەیەکەی قەڵاومنارە لەژێر سەرپەرشتی سەمیر بابۆ دەست بە ئامادەکارییەکانی بکات بۆ وەرزی داهاتوو.

یاریگا زانیویەتی، گەرچی شێرکۆ کەریم چەند رۆژێکە لە پشووەکەی گەڕاوەتەوە و لە هەولێر رۆژانە مەشق و راهێنانی تایبەت دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نەگەیشتووەتە رێککەوتن و ئەمڕۆ ئامادەی راهێنانەکانی یانەکەی نابێت.

شێرکۆ کەریم (28 ساڵان) سەرەتای ساڵی 2023 لە کوەیتی کوەیتییەوە گەڕایەوە ریزەکانی یانەی هەولێر، لەکاتێکدا سەرەتای ساڵی 2020 پەیوەندی بەو یانەیەوە کردبوو، بەڵام دواتر ریزەکانی یانەکەی بەرەو کوەیت بەجێهێشتبوو.

شێرکۆ بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق خاوەنی 16 یاری و گۆڵێکی نێودەوڵەتییە، بەڵام لەدوای جامی کەنداوی بەسرەوە لەلایەن خیسوس کاساسەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق نەکراوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button