ئیتاڵیاگرنگترین

کۆتا زانیاری لەسەر دیبالا و جێهێشتنی رۆما

Yariga App

یاریگا –

رۆژی چوارشەممەی رابردوو بوو کاتێک هەواڵی پەیوەندیکردنی پاولۆ دیبالا بە خولی سعودیەوە میدیاکانی تەنی، ئێستایش راهێنەری رۆما کۆتا پێشهات لەو بارەیەوە باس دەکات. وردەکاری لەم بابەتەی خوارەوەدا بخوێنەوە:

تەواو؛ دیبالاش روودەکاتە خولی سعوودی

سبەی رۆما لە یەکەم یاریی وەرزی خولی ئیتاڵی دەبنە میوانی یانەی کالیاری. لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە دانیێلی دی رۆسی راهێنەر باسی دۆخی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی کرد و وتی

پاولۆ بانگهێشتکراوە بۆ یارییەکەی سبەینێ. هەر سبەینێش روونکردنەوەمان پێدەدات و منیش لە ئێستادا ناتوانم هیچ شتێ بڵێم. هێشتا هیچ شتێکیش رووینەداوە. بۆیا با ببینین جارێ.

هێرشبەرە 30 ساڵانەکە وەرزی رابردوو لەگەڵ گورگەکانی پایتەخت ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد کە توانی لە 28 یاری خولی ئیتاڵیدا 13 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 9 ئەسیست. لە یۆرۆپالیگیش لە 9 یارییدا دوو گۆڵ و ئەسیستێکی هەبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button