ئینگلتەراگرنگترین

عەلی حەمادی بووە یەکەم یاریزانی عێراقی لە پرێمەرلیگ یاریی بکات

سێ ساڵ لەمەوبەر لە خولی پلە پێنجی ئینگلتەرا یاریی دەکرد

Yariga App

یاریگا –

عەلی حەمادی بووە یەکەم یاریزانی عێراقی لە مێژووی پرێمەرلیگ یاریی بکات.

لە گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگ، عەلی حەمادی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی نێوان ئیپسویچ تاون و لیڤەرپوول لە خولەکی 74 هاتە ناو یاریگا و بەشداریی یارییەکەی کرد، بووە یەکەم یاریزانی عێراقی لە مێژوودا لە پرێمەرلیگ یاریی بکات.

پێشتر زیدان ئیقبال ناوەڕاستکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد لە هیچ یارییەکی پرێمەرلیگ یاریی نەکرد، بۆیە حەمادی بووە یەکەم یاریزانی عێراقی لە خولەکە یاریی بکات.

حەمادی کە وەرزی رابردوو لەگەڵ ئیپسویچ تاون لە چامپیۆنشیپەوە بۆ پرێمەرلیگ سەرکەوتن،سەرەتای ئەمساڵ لە ویمبڵدۆنەوە روویکردە ریزەکانی ئیپسویچ تاون، سێ ساڵ لەمەوبەر لە خولی یانە پلە پێنجەکانی ئینگلتەر لە ریزی یانەی ویکۆمب یاریی دەکرد.

عەلی حەمادی (22 ساڵان) تاوەکو ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئیپسویچ تاون هەیە و لە بۆرسەی یاریزانان نرخی ملیۆنێک یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button