ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەری سۆسیداد: زوبیمێندی پارەیەکی زۆری لیڤەرپوولی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری ریاڵ سۆسیداد ئیمانۆل ئالگواسیل ستایشێکی زۆری مارتن زوبیمێندی یاریزانی دەکات و راستیەکیش دەدرکێنێ.

هەفتەی رابردوو بوو یاریزانە ئیسپانییەکە بە بڕیارێک هەمووانی شۆک کاتێ رایگەیاند لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە لەپێناو مانەوەی لەگەڵ سۆسیداد.

هەواڵی پێچەوانە سەبارەت بە پەیوەندیکردنی زوبیمێندی بە لیڤەرپوولەوە گەیشت

بەگوێرەی سەرچاوە بەریتانی و ئیسپانییەکان، ڕێدز ئامادەبوون بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن کە 60 ملیۆن یۆرۆ بوو. بەڵام لە کۆتاییدا یاریزانەکەی هێڵی ناوەند مانەوەی لەگەڵ یانەکەی ژیانیدا هەڵبژارد.

ئەمڕۆ لە کۆنفرانی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێیان بەرانبەر رایۆ ڤایکانۆ، ئیمانۆلی راهێنەری یانە باسکیەکە ستایشێکی زۆری زوبیمێندی کرد و وتی

پێویستە شانازی بە زوبیمێندیەوە بکەین، ئەو “نەخێر”ی بۆ لیڤەرپوول کرد سەرەڕای ئەو پارە زۆرەی پێشکەشیانکرد. بەلای منەوە سۆسیداد گەورەترین یانەیە، زوبیمێندیش هەمان هەستی هەیە هەر بۆیە دەستەوارەکەی لیڤەرپوولی رەتکردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button