بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاماژەیەکی گەورەی پەیوەندیکردنی مێرینۆ بە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە دەرکەوت

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە میکێل مێرینۆ کۆتا چرکەکانی خۆی لە ریاڵ سۆسیداد بەڕێدەکات.

هێرشبەرە ئیسپانیەکە وەرزی رابردوو لەگەڵ سۆسیدادا لە 32 یاریدا لە لالیگا 5 گۆڵ و 3 ئەسیستی هەبووو، بەڵام ناوی ئەو زیاتر کەوتە بەر باسان کاتێک وەک فریادڕەسی ماتادۆرەکان لە چارەکی کۆتایی یۆرۆ لە خولەکی 119 دەرکەوت و گۆڵی بردنەوەی لە ئەڵمانیای خاوەن ماڵ تۆمارکرد.

ئارسیناڵی ئینگلیزی خواستێکی زۆری لەسەر مێرینۆ هەیە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند رۆژێ لەمەوبەر گوایە تۆپچیەکان نایانەوێ پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرج بکەن بەتایبەت کە ساڵێکی گرێبەستەکەی لەگەڵ سۆسیداد ماوە.

ئێستا پێشهاتی نوێ ئەوەیە کە گەنەرز لەگەڵ مێرینۆ گەشتبێتە رێککەوتن و بۆ ئەوەش ئاماژەی روون دەرکەوتوون کە وەک فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانە باسکیەکە یاریزانە 28 ساڵانەکەیان لە پێکهاتەکەیان دوورخستووەتەوە بۆ یەکەم یاری وەرزەکەیان لەگەڵ رایۆ ڤایکانۆ. راهێنەری یانەکەش ئەو راستیەی ئاشکراکرد کە وتی

مێرینۆم دوورخستەوە چونکە گفتوگۆکان لەگەڵ یانەیتردا بەردەوامە. ئەمەش کردوومە باشترین چارەسەرە.

ئارسیناڵ لە کۆتا دوو وەرزدا رکابەرێکی سەرسەختی نازناوی پرێمەرلیگ بوون، بەڵام گرفتی ئەوان لە هەفتەکانی کۆتاییدا دەردەکەوت و لە بەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی دەهات. بەوەش دەیانەوێ بژاردەکانی هێڵی هێرشبەرییان تۆکمەتر بکەن. هەر بۆیە کۆتا جار بە میکێل مێرینۆ گیرسانەوە لەبری ڤیکتۆر گیوکێرێسی پۆرتوگالی لە یانەی سپۆرتینگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button