ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ فیلمێکی دیکۆمێنتاریی لەسەر ژیانی خۆی بەرهەم ده‌هێنێت

له‌ فیلمه‌كه‌ باسی خەونێكی نەمری دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، بەنیازە فیلمێکی دیکۆمێنتاریی لەسەر ژیانی خۆی بەرهەم بهێنێت، کە تیشک دەخاتە سەر ئەو چەند مانگەی دوایی کە بڕیاری گواستنەوەی بۆ ریزەکانی مێرێنگی داوە.

بەگوێرەی تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی، ئێمباپێ لە هاوینی 2023وە زانیویەتی کە بڕیارەکەی پەیوەندیکردنە بە ریال مەدرید، بۆیە پلانی پڕۆژەیەکی تایبەتی داڕشتووە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی خۆی.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، تا ئێستا هەموو وردەکارییەکانی فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام باس لە ژیانی كیلیان لەم مانگە چارەنووسسازەدا دەکات ، کە یەکێک لە گواستنەوە بەناوبانگەکانی مێژووی تۆپی پێ بووە.

فیلمەکە به‌شێكی باس لەو فشارە گەورانەدا دەکات کە ئێمباپێ تووشی بوو، خواستی یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ له‌ فیلمه‌كه‌ بەجێهێشتنی جێپەنجەیه‌ لەسەر نەوەکانی داهاتوو.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن بەرهەمهێنەری فەرەنسی ئەنتوان لی رۆی سەرپەرشتی دەکرێت کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ خانه‌واده‌ی ئێمباپێ هەیە و بڕیارە بەم نزیکانە فیلمەکە نمایش بکرێت.

رونیشكردۆته‌وه‌، لی رۆی ساڵێکی تەواو بەدواداچوون بۆ هه‌وڵه‌كانی ئێمباپێ دەکات بە ئامانجی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە و لە یەکێک لە پلاتفۆرمە گەورەکان نمایش دەکرێت.

یەکەم یاری ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید نموونه‌یی بووه‌ و لە فیلمەکەدا دەردەکەوێت، هەروەها وەک رۆژێکی لەبیرنەکراو بۆ کیلیان لە یاریگای نیشتمانی لە وارشۆ سەیر دەکرێت، کە یەکەم گۆڵی تۆمارکرد و یەکەم نازناوی بە درێسێکی مێرێنگەوە به‌ده‌ستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button