ئاسیاسعوودیەگرنگترین

هیلال و نەسر… دێربییەکی سوپەر

Yariga App

یاریگا –

دوو یانەی زەبەلاحی تۆپی پێی سعودیە، هیلال و نەسر، ده‌یانه‌وێت به‌ ده‌ستپێكێكی ناوازە و دروێنەکردنی یەکەم نازناو  وەرزی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ن، كاتێك ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌ یاریگای ئەلمەهاڵا لە شاری ئەبها له‌ یاریی جامی سوپه‌ری سعودیه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.

یانەی هیلال دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناخی پێشكۆتایی به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌هلی برده‌وه‌ گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و نه‌سریش به‌ دوو گۆڵ له‌ ته‌عاونی برده‌وه .

جامی سوپەری سعودیە سێ ساڵ لەمەوبەر گۆڕا، ژماره‌ی یانه‌ به‌شداربوونه‌كان زیادی كرد بۆ چوار تیپ، پاڵەوانی خول و پلەی دووەمی، پاڵەوانی جامی پاشا و پلەی دووەمی یان ئەگەر تیپەکان دووبارە بوونەوە، ئەوا ئەو تیپەی کە لە چوار پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدا دەبێت به‌شداری ده‌كات.

یانه‌ی هیلال، كه‌ خۆرخی خیسۆسی پورتوگالی، راهێنەرایه‌تی تیپەکە ده‌كات بە گەڕانەوەی کۆلیبالی سەنیگالی هەناسەیەکی ئارامی هەڵمژی، هه‌روه‌ها حەسەن تیمبوکتی لە تەنیشت کۆلیبالی یاریی ده‌كات، چونکە عەلی بولەیحی بەهۆی سڕکردنی بۆ دوو یاریی ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ نابێت.

خیسۆسی پورتوگالی یەکێک لە کارتە گرنگەکانی تیپەکەی دەبێت، ئەویش مالکۆمی بەڕازیلییە، دوای ئەوەی بەهۆی ئەو پێکانەوەیەی لە کۆتایی وەرزی رابردوودا تووشی بوو، نەشتەرگەری بۆ كرا، لە پێكانه‌كه‌ی گەڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ بەشداریکردن له‌ یاریه‌یكه‌ ئاماده‌یه‌، له‌ یارییه‌ دۆستانه‌كانی تیپه‌كه‌ی ئاماده‌بووه‌، گەڕانەوەشی دەرفەتێکی گەورە دەبێت بۆ یانەی هیلال، ئەمە جگە لە چارەسەری هێلی هێرشبەری تیپه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌ یانه‌ی نه‌سڕ، چاوه‌كان له‌سه‌ رۆناڵدۆن بۆ ئەوەی یانەی نەسر به‌ره‌و یەکەم نازناوی وەرزی نوێ ببات.

نه‌سڕ لەژێر سەرکردایەتی لویس کاسترۆی راهێنەر لە یارییەکەی به‌رامبه‌ر ته‌عاون، به‌ ئاستێكی رێكخرا و باش ده‌ركه‌وت،  له‌ سه‌ر ئاستی هێرشبه‌ریشدا تیپه‌كه‌ لە دۆخێکی باشدا بوو.

تۆمارکردنی گۆڵێک و هاوکاریکردنی گۆڵی یەکەمی ئەیمەن یەحیا له‌لایه‌ن دۆنه‌وه‌، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەستێرە پورتوگالییەکە چاوی زیاتری له‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یاریی كۆتایی یارمه‌تیی تیپه‌كه‌ی بدات بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌.

ئامادەنەبوونی مارسێلۆ برۆزۆڤیچی کرواتی دەبێتە مایەی نیگه‌رانی راهێنه‌ری نەسر، ئه‌مه‌ش  دوای ئەوەی لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەی ته‌عاون کارتی سووری وەرگرت، راهێنەرەکە کار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئامادەنەبوونی دەکات، ئه‌مه‌ش بە هێنانی عەبدوڵڵخەیباری به‌شداریكردنی له‌ یارییه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button