ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ برایتن ئەستێرەیەکی فەڕەنسی گواستەوە

برایتن بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی خەرجکرد و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە

Yariga App

یاریگا –

برایتن و لیدز یونایتد لەسەر گواستنەوەی جۆرجینیۆ روتەر گەیشتنە رێککەوتن.

لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەکانی یاریزاناندا، برایتن چاوی لەسەر روتەر، ئەستێرەی فەڕەنسی دانابوو، بەڵام لیدز یونایتد ئامادەنەبوو دەستبەرداری ببێت، کەچی شەوی رابردوو برایتن بڕی 40 ملیۆن پاوەند پێشکەشی لیدز یونایتد کرد، ئەمەش بەهای مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بوو و کەمێک پێش ئێستا، یاریزانەکە پشکنینی پزیشکی لە برایتن تێپەڕاند.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری سکای سپۆرتس لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە

روتەر، پشکنینی پزیشکی لە برایتن تێپەڕاند و گرێبەستێکی درێژمەودای لەگەڵ یانەکەی باشووری بەریتانیا واژۆکرد. بەهای گرێبەستەکە گەیشتووەتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

پێشتر لیدز یونایتد دوو ئۆفەری بەبڕی 29 و 35 ملیۆن پاوەندی برایتنی رەتکردەوە، بەڵام لە کۆتاییدا برایتن مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیدا.

گرێبەستی روتەر تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 لەگەڵ لیدز واژۆکردبوو، بەڵام بەهۆی شکستهێنانی لیدز یونایتد لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ، یاریزانەکە داوای چوونە دەرەوەی دەکرد.

روتەر لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە هۆفێنهایمەوە بەبڕی 10 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لیدز یونایتد. روتەر 11 یاری لە پرێمەرلیگ کرد و لە کۆتایی وەرزدا تیمەکەی دابەزییە چامپیۆنشیپ.

لە وەرزی رابردوودا، روتەر بەرشداری لە 47 یاری چامپیۆنشیپدا کرد، حەوت گۆڵ و 15 ئەسیستی هەبوو، سەرەڕی ئەمەش، لیدز یونایتد نەیتوانی بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و لە یاریی پلەی ئۆف بە ساوسامتن دۆڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button