یاریگا –
لویس ئێنریکی، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، لە کاتی بردنەوەی تیپه‌كه‌ی بەرامبەر لۆهاڤر لە دۆخێکی شەرمەزارکەردا تێوەگلا.
دیدیە دیگارد، راهێنەری یانەی لۆهاڤه‌ر، هۆکاری توڕەبوونی خۆی لە ناوبژیوانی یارییەکە ئاشکرا کرد و دەڵێت:
هیچ شتێک لەنێوان من و ئێنریکیدا نییە، بەڵام هیوادارم دادپەروەری و رێزگرتن زاڵ بێت.
دیگارد بۆ کەناڵی دازن گوتی، ئیێنریکی بوتڵێکی ئاوی بەرەو کورسی یەدەگی تیپه‌كه‌م فڕێ‌دا و بەر پێم کەوت، ئەوەی منی تووڕە کرد پاساوی ناوبژیوان بوو ده‌ڵێت، ئێنریکی لە یاریزانەکانی توڕە بووە.
راهێنەرە فەرەنسییەکە گوتیشی،
هەستم بە بێڕێزی و کەم نرخ کرد هەرچەندە دەمزانی مەبەستی ئێنریکی ئەوە نییە کە کردوویەتی، هەروەها هیچ کێشەیەک لە نێوانماندا نییە، ئەمەش به‌بەڵگەی ئەوەی دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە هات و داوای لێبوردنی لێکردم.
ئێنریکی تووشی هه‌ڵچوون بوو دوای ئەوەی لۆهاڤر گۆڵی دووەمی تۆماركرد، پێش ئه‌وه‌ی ڤار گۆڵه‌كه ره‌تبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه به‌دەستی یاریزانه‌كه كه‌وت، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 4-1 له سوودی پاریس سان جێرمان كۆتایی هات.