ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ رەخنە لە یاریزانەكانی دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر فوڵهام دەكات.

دوێنێ لە یەكەم یاری وەرزی نوێی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری فولهامی كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە.

تاكە گۆڵەكەی مان یونایتد لەلایەن جۆشوا زیركزی لە خولەكی 87ی یارییەكە تۆمار كرا.


لە دوای یارییەكە تێن هاخ گوتی:

پێموایە یەكێك لەو شتانەی كە دەبێت خۆمان باش بكەین و بەرەو پێشەوە بچین ئەوەیە كە چۆن یارییەكان لە ناوچەی سزای تیمی بەرامبەر یەكلاییبكەینەوە، لە یارییە دۆستانەكاندا و لە یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتیش هەمان كێشەمان هەبوو.

ئێمە هەلی گۆڵكردنی زۆرمان درووستكرد و نەمانتوانی گۆڵ بكەین، دەبوایە ئارامتر بووینایە و زووتر یارییەكەمان یەكلا بكردایەتەوە.

رەنگە بەهۆی ئەوە بێت كە لە سەرەتایی وەرزداین، یاریزانەكان دەبێت زۆرترین هەوڵی خۆیان بدەن، ئێمە یاریزانی پێوویستمان هەیە كە توانای گۆڵكردنیان هەبێت.

لە هەفتەی دووەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی برایتن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button