ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی كەی دەگەڕێتەوە یاریگاكان؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان وادەی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكیان بۆ یاریگاكان ئاشكرا كرد.

لیۆنێل مێسی لە هاوینی ساڵی 2023 لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە ریزەكانی ئینتەر مەیامیەوە كرد.

لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2024 بەرامبەر كۆڵۆمبیا لیۆ مێسی لە خولەكی 66ی یارییەكە تووشی پێكانێكی سەخت بوو، بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی مەیامی هێراڵدی ئەمریكی و نزیك  لە یانەی ئینتەر مەیامی، مێسی كە كۆتا یاری بۆ یانەكەی لە بەرواری 2حوزەیران بەرامبەر سانت لویس بوو، بەهۆی پێكانەكەیەوە ناتوانێت هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە راهێنانەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ماوەی رابردوودا مێسی چارەسەری بۆ چاكبوونەوە لە پێكانەكەی وەرگرت و یاریزانەكە تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە راهێنانە تاكە كەسییەكان بەمەش وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان درێژە دەكێشێت.

تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەر مەیامی ئاشكرایكرد; لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەدا لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە یاریگاكان.

مەیامی بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەمریكا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button