ئینگلتەرا

بەفەرمی ویلیانی ماڵئاوایی لە فولهام کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بەفەرمی ویلیانی بەڕازیلی ماڵئاوایی لە فولهام کرد.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، سوپاسی یانەی فولهام و هاندەرانی دەکات بۆ ئەو دوو ساڵەی لەگەڵیان بەسەریبردووە.

سوپاسی فولهام دەکەم بۆ ئەو دوو ساڵە نایابەی بەیەکەوە بەڕێمانکرد. گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ و بوون بە بەشێک لەم یانە مێژووییە و هاندەرە سەرسوڕهێنەرەکانیان تایبەت بوو.

ویلیان لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد لە کۆرینتیانزی بەرازیلییەوە پەیوەندی بە فولهام کرد، لە دوو وەرزی رابردوو بەشداری 67 یاریی یانەکەی کرد، 10 گۆڵی کرد و 7 گۆڵی دروستکرد.

هێرشبەرە تەمەن 36 ساڵانییەکە یاریی بۆ یانەکانی کۆرینتیانز، شاختار، ئانژی، چێڵسی، ئارسیناڵ و فولهام کردووە، لەکۆی 746 یاریی 115 گۆڵی کردووە و 148 گۆڵی دروستکردووە. بە درێسی هەڵبژاردەی بەرازیلیش لە 70 یاریی 9 گۆڵی کردووە.

دوو نازناوی پرێمەریگ، دوو نازناوی یۆرۆپالیگ، نازناوێکی کۆپا ئەمێریکا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، نازناوێکی جامی خولی ئینگلتەرا، پێنج نازناوی خولی ئوکراینیا، چوار نازناوی جامی ئوکراینیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئوکراینیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button