ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی تێرهاوێژەکەی پرێمەرلیگ ئاستۆن ڤێلای جێهێشت

ئارچەر ساوسامپتنییە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی کامیرۆن ئارچەری ئینگلیزی یانەی ئاستۆن ڤێلای جێهێشت.

ماڵپەڕی فەرمی ساوسامپتن بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی هێرشبەری پێشووی ئاستۆن ڤێلا، کامیرۆن ئارچەر گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی ساوسامپتنە.

ساوسامپتن لەبەرامبەر گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 22 ساڵانییەکە 15 ملیۆن پاوەند بە ئاستۆن ڤێلا دەدات. گرێبەستەکەی ئارچەر لەگەڵ یانە نوێیەکەی بۆ ماوەی چوار وەرز و تا هاوینی 2028 دەبێت.

ئارچەر یاریی بۆ یانەکانی ئاستۆن ڤێلا، شێفڵد یونایتد، میدلزبڕۆ، پریستن نۆرس و سۆلیهاڵ موورس کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 169 یاریی کردووە، 49 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی دروستکردووە.

بەدرێسی هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵان و 21 ساڵانی ئینگلتەرا بەشداری 11 گۆڵی کردووە، 6 گۆڵی کردووە و گۆڵیکی دروستکردووە، جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ژێر 21 ساڵانیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button