ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی شێردان شەکیری گەڕایەوە سویسرا

دوای 12 ساڵ گەڕایەوە نیشتیمانەکەی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی شێردان شەکیری پەیوەندی بە بازڵی سویسری کرد.

ماڵپەڕی فەرمی بازڵ بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی شێردان شەکیری بەشێوەیەکی ئازاد گرێبەستی لەگەڵ بازڵ واژکردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

هەفتەی رابردوو یانەی شیکاگۆ فایەری ئەمریکی بە فەرمی جیابوونەوەیان لە شێردان شەکیری راگەیاند و یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوە ئازاد بوو.

شیکاگۆ زستانی 2022 بە گرێبەستێک کە بڕەکەی 6.5 ملیۆن یۆرۆ بوو وەک گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی خۆیاندا یاریزانەکەیان لە لیۆنی فەرەنسییەوە گواستەوە.

شێردان کە لە یانەی بازڵی وڵاتەکەیەوە لە ساڵی 2009 کاروانی پیشەگەرێتی دەستپێکرد، بۆ چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا یاریکردووە. لەوانە بایرن میونشن، ئینتەر میلان، لیڤەرپوول و لیۆن. دوای 12 ساڵ لە جێهێشتنی بازڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەی منداڵی.

شەکیری لە کاروانی وەرزشیدا 496 یاریی کردووە، 92 گۆڵی کردووە و 88 گۆڵی دروستکردووە، بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی 125 یاریی کردووە، 32 گۆڵی کردووە و 34 گۆڵی دروستکردووە.

دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، سێ نازناوی بۆندسلیگا، نازناوێکی پرێمەرلیگ، دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا، دوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیا، سێ نازناوی خولی سویسرا و دوو نازناوی جامی سویسرای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button