ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی کاڵڤن فێلیپس مانچێستەر سیتی جێهێشت

هەر لە پرێمەرلیگ دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی کاڵڤن فێلیپس مانچێستەر سیتی جێهێشت.

ماڵپەڕی فەرمی ئیپسویچ تاون بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی کاڵڤن فیلیپسی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە ئیپسویچ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

گرێبەستەکەی فێلیپس لەگەڵ ئیپسویچ تاون بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک دەبێت، هیچ بژاردەیەکی کڕینەوەی هەمیشەیی لەخۆ ناگرێت.

هەر لە پرێمەرلیگ و هەردوو یانەی فولهام و ئێڤەرتن هەوڵێکی زۆریان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەدا، بەڵام ئیپسویچ کێبڕکێیەکەی بردەوە و یاریزانەکەی گواستەوە.

فێلیپس لە زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد، بەڵام تەنیا شەس مانگی لەگەڵ هامەرز بەسەربرد و گەڕایەوە سیتیزن، بە درێسی وێستهام بەشداری تەنیا 10 یاریی کرد و 320 خولەک یاریی کرد، هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button