عێراق

راهێنەرەکەی کەربەلا دەگەڕێتەوە ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرە ئیسپانیەکەی کەربەلا دەیەوێت بگەڕێتەوە و واز لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بهێنێت.

دوای گرێبەست کردن لەگەڵ کارلۆس هێرناندێزی راهێنەری ئیسپانی بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی تیپی تۆپی پێی کەربەلا لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پێش چەند رۆژێک راهێنەرە ئیسپانیەکە گەیشتە کەربەلا و دەستیان بە مەشق و ئامادەکاری کرد، بەڵام ئێستا کارلۆس ئارەزووی گەڕانەوە دەکات بۆ وڵاتەکەی و دەیەوێت واز لە ئەرکەکەی بهێنێت ئەویش بە هۆی رێکنەخستنی کارەکانی و هەبوونی کێشە لە مانەوەیدا لە کەربەلا.

کارگێڕی یانەی کەربەلا لە هەوڵدان راهێنەری ناوبراو رازی بکەن تاوەکو لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت، بڵام پێناچێت کارلۆس بە مانەوە رازی بێت و بەو هۆیەشەوە رەتیکردۆتەوە ئەمڕۆ بچێتە مەشقەکان و بەشداری سەرپەرشتی یەکەی مەشقی لە تیپەکەدا بکات.

کەربەلا بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق گرێبەستیان لەگەڵ دەستەیەکی راهێنەرانی بیانی واژۆ کردووە کە پێکهاتووە لە کارلۆس هێرناندێز ی ئیسپانی وەک راهێنەر و ڤیکتۆر براونی پۆرتوگالی یاریدەدەری راهێنەر و دانیال ئۆرینگۆی ئیسپانیش وەک راهێنەری توانای جەستەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button