ئیسپانیاگرنگترین

بەفەرمی تیاگۆ ئالكانتارا بارسێلۆنای جێهێشت

راهێنەرێکی لاماسیا شوێنی دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی تیاگۆ ئالكانتارای ئیسپانی دوای تەنیا یەک مانگ لە گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا بارسێلۆنای جێهێشت.

تیاگۆی تەمەن 33 ساڵ لەم هاوینە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەشێوەیەکی یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

هەر لەم هاوینە لەسەر داوای هانزی فلیکی راهێنەری نوێی بارسێلۆنا گەڕایەوە کاتالۆنیا و وەک یاریدەدەری راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەستبەکار بوو.

بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا رایگەیاند تیاگۆ یانەکەی جێهێشتووە، چیتر یاریدەدەری هانزی نییە، ئارناو بلانکۆی راهێنەری تیپی ژێر 16 ساڵانی یانەکە شوێنی تیاگۆ دەگرێتەوە.

تا ئێستا بەتەواوی هۆکاری رۆیشتنی تیاگۆ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی میدیا ئیسپانییەکان تیاگۆ تەنیا بۆ ئەم هاوینە گەڕاوەتەوە یانەکە و لەسەرەتاوە رێککەوتنەکە بەوشێوەیە بووە تا پێش یەکەم یاریی دەستپێکی وەرز بمێنێتەوە، چوونکە تا ئێستا مۆڵەتی کاری راهێنەرایەتی نییە.

هاوکات هانزی فلیک لەبارەی جیابوونەوەی لە تیاگۆ رایگەیاند پەیوەندییەکی نایابمان هەیە، بەڵام نازانم دەگەڕێتەوە بارسا یاخود نا.

کاتێک تیاگۆ بڕیاری وازهێنانی راگەیاند پەیوەندیم پێوەیکرد، پێمگوت دەبیتە راهێنەرێکی سەرکەوتوو، هەرچییەکت پێویستە دەتوانم هاوکاریت بکەم، ئێستا ئەو رۆیشتووە و ئارناو لە لاماسیاوە هاتووەتە شوێنەکەی، بەڵام نازانم دەگەڕێتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button