ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە

"ئێمە ئامادەین"

Yariga App

یاریگا –

ئاڕنە سڵۆت دەنگۆی رۆیشتنی لویس دیازی کۆڵۆمبی لە یانەکەی بەدرۆدەخاتەوە.

سبەی شەممە کاتژمێر 14:30 بەکاتی هەولێر، لیڤەرپوول لە یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ رووبەڕووی ئیپسویچ تاون دەبێتەوە.

ئەمڕۆ ئاڕنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکەی ئیپسویچ تاون دەنگۆی رۆیشتنی دیازی لە یانەکە بەدرۆخستەوە، هەروەها ئاشکرایکرد لە گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی شکستیان هێناوە.

پەیوەندیکردنی دیاز بە بارسێلۆنا یان مانچێستەر سیتی؟ داهاتووی لویس لەگەڵ ئێمەیە و لیڤەرپوول جێناهێڵێت، من زۆر دیازم بەدڵە.

ریچارد هیوز هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی دا بەڵام لەگواستنەوەی سەرکەوتوو نەبووین، ئێستا بەو پێکهاتەی هەمانە دەچینە کێبڕکێی پاڵەوانێتییەکان.

لە سەدەی 21 هیچ راهێنەرێکی لیڤەرپوول لە یەکەم یاریی خۆی لە پرێمەرلیگ سەرکەوتنی بەدەستنەهێناوە، سڵۆت دەیەوێت سبەی کۆتایی بەو مێژووە رەشە بهێنێت و بە بردنەوە لەگەڵ رێدز دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button