یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی تیروپشکی چامپیۆنزلیگی ئاسیا (نوخبە) راکێشرا و شوڕتەی عێراقی رووبەڕووی نەسڕ و هیلالی سعوودی دەبێتەوە.
یارییەکانی شوڕتە:
بەرامبەر عەینی ئیماڕاتی، لە یاریگای خۆی
بەرامبەر هیلالی سعودی، لەدەرەوەی یاریگای خۆی
بەرامبەر نەسڕی سعوودی، لە یاریگای خۆی
بەرامبەر پیرسپۆلیسی ئێرانی، لەدەرەوەی یاریگای خۆی
بەرامبەر باختاکۆری ئۆزباکستانی، لە یاریگای خۆی
بەرامبەر ئیستقالالی ئێرانی، لەدەرەوەی یاریگای خۆی
بەرامبەر ئەهلی سعودی، لەدەرەوەی یاریگای خۆی
بەرامبەر وەسڵی ئیماڕاتی، لە یاریگای خۆی
هاوکات بۆ یەکەمجار ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەردانی عێراق دەکات و لە کەربەلا رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە، کە ئەستێرەی کورد ئاکام هاشم یاریی بۆ یانە عێراقییەکە دەکات.
نوخبەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 24 تیپ بەشداری تێدا دەکات، کە دابەش دەکرێن بەسەر 12 تیپی رۆژهەڵات و 12 تیپ لە رۆژئاوا و دهكرێنه دوو ئاست.
هەر تیپێک بەرامبەر هەشت رکابەری جیاواز یاری دەکات، چوار یاری له یاریگای خۆی چوار یاری له دەرەوەی دهكات.
سیستەمێکی جیاواز پهیرهو دهكرێت و هەموو یارییەکان لە قۆناخی چارەکی کۆتاییەوە بۆ كۆتایی لە یەک وڵاتدا دهكرێت و بۆ وهرزی نوێ له سعودیه دهستنیشانكراوه.
یارییەکانی قۆناخی یهكهم لە مانگی ئەیلولی 2024 دهست پێدهكات و تا مانگی شوباتی 2025 دهخایهنێت، قۆناخی 16 لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دهكرێت.