ئه‌ڵمانیا

لەمەودوا پرێس کۆنفرانسەکانی بایرن میونشن جیاوازتر دەبینرێن

مەبەستێکی گەورەیان لەپشت ئەم گۆڕانکاریەوە هەیە...

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن دەیەوێ بە گۆڕانکارییەکی زۆرەوە وەرزی نوێ دەستپێبکەن. جگە لە گۆڕینی راهێنەرەکەیان و هێنانی ڤینسینت کۆمپانی، یانەکە چەند گرێبەستێکی ئەنجام داوە و هاوکات دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەکی دیاری بووە لە ماوەی هاوینەکەدا. گۆڕانکارییەکان هەر بە گۆڕینی دەموچاوەکانەوە ناوەستێ و لەمەودوا پرێسکۆنفرانسەکانی بایرن جیاواز دەبێ.

باڤارییەکان وەرزی رابردوو یەکێک لە خراپترین وەشانەکانی خۆیان بەڕێکرد لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بە راهێنەرایەتی تۆماس توخێل کاتێک بە دەستی بەتاڵ وەرزەکەیان کۆتایی پێهێنا. ئەوەش فشاری لەسەر دروستکردن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووس لە سکای ئەڵمانیا، لە داهاتوودا بە شێوەیەکی ئاسایی هەریەکە لە ماکس ئێبێرلی ئەندامی بۆردی وەرزشی یانەکە و کریستۆف فرێوندی بەڕێوەبەری وەرزش لە پرێسکۆنفرانسەکاندا لەپاڵ ڤینسینت کۆمپانی ئامادە دەبن.

هەر وەک ئەو رۆژنامەنووسە بڵاویکردووەتەوە، ئەو نەریتە بۆ ماوەیەکی زۆر دوورودرێژە رووینەداوە. بەڵام زۆرجار جێی گفتوگۆ بووە لە نێوخۆی یانەکە.

پلێتنبێرگ مەبەستەکانی پشتەوەی ئەم گۆڕانکارییەیشی زانیوە و باس لەوە دەکات ئامانجیان ئارامترکردنەوەی راهێنەرە لە بەرانبەر پرسیارەکانی تایبەت بە فرۆشتنی یاریزان، گرێبەستەکان و زۆر لایەنیتر.

باڤارییەکان کە لە یارییە دۆستانە و ئامادەکارییەکان توانیان ناسنامەی خۆیان پیشانبدەنەوە، سبەی شەو لە یەکەم یاریی وەرزی نوێ لە جامی ئەڵمانیا دەبنە میوانی یانەی ئوڵم. رۆژی 25ی ئەم مانگەیش لە یەکەم یاریی بۆندسلیگا دەبنە میوانی یانەی وۆڵڤسبێرگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button