ئیتاڵیا

یوڤێنتوس راهێنانە بەکۆمەڵەکانی لە یاریزانێکی قەدەخەکرد

Yariga App

یاریگا –

کێشەکانی یوڤێنتوس و ئەستێرەیەکی گەشتە بنبەست بە ئاستێک کە لە تازەترین پێشهاتدا قەدەخەیکردووە ئەو یاریزانەی لەگەڵ تیمەکەدا راهێنان بکات.

یوڤی نایەوێ چیتر فێدێریکۆ کێیزا یاری بۆ بکاتەوە و  قسەی یەکلاکەرەوەی خۆیان لەو بارەیەوە لە یارییە دۆستانە و  ئامادەکارییەکاندا کرد کاتێک لەلایەن تیاگۆ مۆتای راهێنەرە بانگهێشت نەدەکرا و بە فەرمییش رایگەیاند ئەو یاریزانە ئیتاڵیە لە پلانەکانیدا نییە. درێژەی لەم بابەتەی خوارەوە بخوێنەوە:

راهێنەری یوڤێنتوس کۆتا قسەی خۆی کرد سەبارەت بە کێیزا

ئێستا بابەتەکە پێیناوەتە قۆناخێکیترە و خانمە پیرەکە بە یەکجاریی ئەو قەدەخەیکردووە کێیزا لەگەڵ تیمەکەدا راهێنان بکات . ئەوەش بە گوێرەی زانیارییەکانی جیوڤانی ئالبانیسی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی گازێتای ئیتاڵی.

کێیزا کە ساڵی 2022 لە فیورێنتیناوە گواسترایەوە یوڤێنتوس، بە یەکێک لە رەگەزە دیار و کاریگەرەکانی ئەو یانەیە دادەنرێت. وەرزی رابردوو لە سێریائەی لە 33 یارییدا توانی 9 گۆڵ بکات لەگەڵ دوو ئەسیست.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button