دەنگۆکانی مێرکاتۆ

یوڤێنتوس بڕی پارەکەی بۆ کڕینی کۆپمێینەرس زیادکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس نایەوێ بە ئاسانی تیون کۆپمێینەرسی یاریزانی ئاتاڵانتای لەدەست بچێت و نیازیەتی سوود لە خراپبوونی پەیوەندییەکانی یاریزانەکە و یانەکەی وەربگرێت.

ئەو یاریزنە هۆڵەندیە یەکێک بوو لە کاریگەرترین رەگەزەکانی وەرزی رابردووی ئاتاڵانتا کە بوون بە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 51 یاری بەشداریی 22 گۆڵی کرد (15 گۆڵ و 7 ئەسیست).

ناوبراو سوورە لەسەر چوونی بۆ یوڤێنتوس و هەر ئەوەیش وایکرد لەلایەن گاسپەرینی راهێنەرەوە بۆ یاری جامی سووپەری ئەورووپا دوورخرایەوە گوایە پێشوەخت رێککەوتنی لەگەڵ خانمەپیرەکە کردووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یوڤی بە بڕە پارەیەکی زیاترەوە ئەستێرە هۆڵەندیەکە دەچێتە پێشەوە کاتێک هەوڵی یەکەمی کە بریتی بوو لە 50 ملیۆنی جێگیر و 5ی دیکەی گۆڕانکارییەکان لەلایەن ئاتاڵانتاوە رەتکراوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، دەستەوارە نوێیەکەی یانەکەی شاری تورین 52 ملیۆن یۆرۆ و 7 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکانە.

ئەوەی ماوەتەوە رێککەوتنەکە رووبدات، رێککەوتنی هەردوو یانەکەیە و هیچ لەسەر ناوەڕاستکارەکە نەماوەتەوە.

یوڤێنتوس بە راهێنەرایەتی تیاگۆ مۆتا دەیانەوێ وەرزی رابردوو لەبیر بکەن کە نەیانتوانی لە ئاستی خواستەکانی هاندەرانیاندابن.

بابەتی زیاتر

Back to top button