عێراقکوردستانگرنگترین

وادەی بەڕێوەچوونی خولی نایابی عێراق ئاشکرا کرا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ پێنج شەممە ( 15ـی ئابی / ئۆگەست 2024 ) کۆبوونەوەی هونەری خولی نایابی عێراق بەڕێوە چوو.

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم یانە بەشدار بووەکانی خولی نایابی عێراق، کۆبوونەوەی هونەری دەربارەی وادەی دەستپێکردنەوەی خولەکە بەڕێوە چوو، لەم کۆبوونەوەیە دا بڕیار درا لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەر یارییەکانی خولەکە دەستپێبکات.

وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق 2024 _ 2025 بە شێوازی یەک کۆمەڵە و چوون و هاتن  بە بەشداری 20 یانە یارییەکانی دەکرێت. دەربارەی جێبەجێکردنی سیستەمی ڤاڕیش لێژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ سەردانی کردنی یاریگاکان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڤاڕ لە یارییەکانی خولی نایابی عێراق کاری پێدەکرێت، هەر لە کۆبوونەوەکە بڕیار دراوە مەرجە پێنج یاریزانی لاوان بۆ ژێر 20 ساڵان ناویان لە لیستی ناوی یاریزانەکانی یانەکان هەبێت.

هەر دوو یانەی خاوەن پلەی یەکەم و دووەم راستەوخۆ دەگەنە خولی ئەستێرەکانی عێراق و پلەی سێهەمی ریزبەندیش لەگەڵ یانەی خاوەن ریزبەندی 18ـەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات و براوەشیان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێت.

گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی تاکە دوو نوێنەری کوردن کە لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق بەشدارن، بە مەبەستی بەشداریکردنێکی بەهێزیش لە خولەکە هەر دوو یانە چەندین گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی ئاستبەرز واژۆ کرووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button