یاریگا –
ئیبراهیم غازی هێرشبەری لاوی کورد لە بەرنامەی درێسینگ رووم هۆکاری رێکنەکەوتنی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئاشکرا دەکات و وردەکاریی گفتوگۆیەکانیان ئاشکرا دەکات.
ئیبراهیم غازی هێرشبه‌ری یانه‌ی زه‌ورا لە نوێترین ئەڵقەی بەرنامەی درێسینگ رووم کە ئەمشەو کاتژمێر 21:00 لە سۆشیاڵ میدیای تۆڕی وەرزشی یاریگا پەخش دەکرێت، لەبارەی گفتوگۆیەکانی لەگەڵ هەولێر دەڵێت :’بۆ ئه‌وه‌ی درێسی یانه‌ی هه‌ولێر بپۆشم ماوه‌یه‌ك واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا دواخست، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ك پێویست نه‌هاتنه پێشەوە و له‌سه‌ر پاره نه‌گه‌یشتینه رێكکه‌وتن، به پۆشینی درێسی یانه‌ی زه‌ورا خه‌ونی له مێژینه‌م به‌دی هات’.
گۆڵکارەکەی پێشووی حدوود دەشڵێت :’له یانه‌ی زه‌ورا ئه‌ركم قورسه، چونكه یانه‌كه یانه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه و هانده‌ران ئه‌نجامیان ده‌وێت، هه‌موو هه‌وڵێكیشم له یانه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌مه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و درێسی ههڵبژادهكه بپۆشم و بڕوام وایە له رابردوودا شایسته‌ی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بووم’.
كوڕه باڵاكایهتیهكه ده‌شڵێت :’له په‌یوه‌ندیكردنم به یانه‌ی دهۆك په‌شیمانم چونكه ده‌رفه‌تی یاریكردنم پێنه‌درا و چه‌ند هه‌نگاوێگ گه‌ڕامه‌وه دواوه، به‌ڵام یانه‌ی دهۆكم خۆشده‌وێت، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه ده‌رفه‌ت هه‌بێت ئاماده‌م درێسی ئه‌و یانه‌یه بپۆشم’.
ئیبراهیم غازی له یانه‌ی هه‌ڵۆ ده‌ستی به یاریكردن كرد و دواتر درێسی یانه‌كانی نه‌ورۆز و دهۆك و سۆران و حدوودی پۆشی و بۆ وه‌رزی نوێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقیش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زه‌ورا كرد.